٢٢ نیسان ٢٠٢١ - ١٣:٣٤
24092 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 453 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 24092 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 453 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 68 هەزار و 366 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 335 هەزار و 905 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 837 هەزار و 590 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.